بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئێکۆنۆمیک تایمز لە زیاد بوونی هەڕەشەی تورکیا لە کوردی سووریا هەواڵی دا. بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە، ئەمریکا وەکوو سەرەکی ترین هاوپەیمانی کوردی سووریا، هەوڵێکی بەرچاوی بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان ئەنجام نەداوە.
ئەو گۆڤارە سیاسیە ئاماژەی دایە سەر قسەکانی مەزڵۆم کۆبانێ سەبارەت بە تێوەگلانی ئەمریکا بە پێکدادانی هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکای سەر بە سووریا لە شاری منبەج کە وتوویە سەرەڕای ئەوە ئەمریکا و هێزە کوردییەکان پێکەوە ئەو شارەیان لە کۆنترۆڵی داعش دەرهێناوە بەڵام ئەمریکا وەڵامێکی شیاوی بە داواکاری کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا نەداوەتەوە.
وەڵامی بەرپرسانی ئەمریکی بە ناڕەزایەتی ڕێبەرانی کوردی سووریا ئەوە بووە کە ئەمریکا درێژە دەداتە هاوکارییەکانی کورد بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش بەڵام تورکیا وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناتۆ، مافی هەیە هەوڵی دابێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا.
ئەو گۆڤارە دەڵێت ڕێبەرانی کوردی سووریا لەوانە مەزڵۆم کۆبانێ ، ئەمریکایان بە خەیانەت بە کوردەکان تاوانبار کردووە بەڵام واشنتۆن وەڵامێکی ڕوونی بە ئەو گلەییە نەداوەتەوە.
Your Comment